دروستکردنی پڕۆگرامێك بۆ دوکان و مارکێت هەنگاو بەهەنگاو

چۆنێتی دروستکردنی پڕۆگرامێك بۆ فرۆشگاکان (سوپەرمارکیت) پاڵپشت بە پڕۆگرامىی مایکرۆسۆفت ئەکسێس.

سەرەتا پڕۆگرامى مایکرۆسۆفت ئەکسێس بکەوە و پەڕەیەکى نوێ دروست بکە .
پاشان پێویستیمان بە (3) سێ خشتە هەیە بەناوەکانى (T-Shmak , T-Main , T-Froshtn)
T-Shmak : بەکارى ئەهێنین بۆ زیادکردنى ناوى شمەک و دانە و نرخ و بەروارى بەسەرچوون .
وێبچن | فرمان

T-Main : لێرەدا بەشى سەرەکى پڕۆگرامەکەمانە (دواتر باسى ئەکەین) کە تیایدا (زنجیرە , کۆد , بەروارى فرۆشتن , داشکاندن) هەیە .
وێبچن | فرمان

T-Froshtn : ئەم خشتەیە هەموو ئەو شمەکانەى کە دەفرۆشرێن تیایدا تۆمار دەکرێن کە بریتین لە (زنجیرە , کۆد , کۆدى شمەک , ناوى شمەک , بڕ , نرخ) .
وێبچن | فرمان

تێبینى : پێویستە هەریەک لە خشتەکان فیڵدى (ID ) بکرێت بە پرایمەرى کی .
دواى ئەم کاران ئێستا دێین خشتەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە (Relationships) . وەک لە وێنەکەدا دیارە :

وێبچن | فرمان

ئێستا خشتەکەمان پێکەوە بەستەوە . انجا دێین فۆڕم دروست ئەکەین بۆ کارەکانمان .
سەرەتا فۆرمێک دروست ئەکەین بۆ زیادکردنى شمەک بەهەرناوێک خۆت بتەوێت من ناوى ئەنێم (AddNew) وەک لە وێنەکەدا دیارە .
وێبچن | فرمان

پاشان پێکەوە بەستنەوەى خشتەو فۆڕمەکە 
وێبچن | فرمان

گشت فیلدەکان ڕادەکێشیت بۆناو فۆرمەکە و لێرەدا پێویستە دیزاینى فۆڕمەکە بکەیت بەپێى ویستى خۆت 
وێبچن | فرمان

ئەمەش ئەنجام دواى دیزاین 
وێبچن | فرمان

پاشان دێین فۆڕمێک بۆ بەشى فرۆشتن دروست دەکەین کە دواتر ئەیکەین بە فۆرمێکى لاوەکى (SubForm) بۆ فۆرمێکى تر .
 وێبچن | فرمان

وێبچن | فرمان

دواتر دیزانێکى بۆ ئەکەین بەپێی ویستى خۆمان .
وێبچن | فرمان

ڕوونکردنەوەکانى وێنەى سەرەوە : 
1-    تێکست بۆکسى (Code) پێویستە بشاردرێتەوە , وە لە هێدەرى فۆڕمەکەدا دابنرێت چونکە هەر کۆدێک بۆ کڕیارێک دەبێت وە ئەو کڕیارەش زۆر جار شەند جۆرێک شمەک ئەکڕێت بۆیە هەموو شمەکەکان ئەبەسترێنەوە بەو کۆدەوە و ئەو کۆدەش پێشتر لە ریلەیشن شیپەکەدا بەستومانەتەوە بە خشتەى (T-Main) .
بۆ شاردنەوەى تێکست بۆکسى (Code) لەم وێنەیە بیبینە :
وێبچن | فرمان

2-    تێکست بۆکسێک دروست دەکەین بۆ ئەوەى کۆى پارەى شمەکەکە دەربکەین واتە (نرخى شمەک * بڕى شمەک) ئەمەش ئەنجامى هەر شمەکێک دەردەکات بەم شێوەیە ئەنجامى ئەدەین :
=[Br]*[Nrx]
وێبچن | فرمان

3-    لە وێنکەى سەرەوەدا ئاماژەم بە ڕونکردنەوەى سێیەم داوە 
لێرەدا گەر بڕوانین تەنها باسى خشتەى فرۆشتن ئەکەین ، بڵام ناپرسین ئایا شمەکەکانى خشتەى (T-Shmak) واتا شمەکەکانى هەمانە بۆ فرۆشتن چۆن بیبەستینەوە بە فۆرمى (Froshtn) کە ئەم فۆڕمەیە ئێستا لەبەردەستماندایە . ئەویش بە دروست کردنى (کۆمبۆ بۆکسێکە ) بەم هەنگاوانە (تکایە بەوردى ئەنجامى بدە) :
 وێبچن | فرمان

 وێبچن | فرمان

 وێبچن | فرمان

 وێبچن | فرمان

 وێبچن | فرمان
وێبچن | فرمان

ئەبێت لە کۆتادا بەم شێوەیە ڕێک بخرێت کۆمبۆیەکە 
تێبینى (من بۆدروست کردنى کۆمبۆیەکە فیڵدەکانى (ئایدى ، کۆدى شمەک ، شمەک ، نرخ ) م دیارى کردوە )
وێبچن | فرمان

مەبەست لە دروست کردنى ئەم کۆمبۆیە پێکەوە بەستنەوەى خشتەى (T-Shmak) و فۆڕمى (Froshtn) ە بۆ ئەوەى ئەو شمەکانەى کە هەمانە لەکاتى فرۆشتندا ڕاستەوخۆ فرۆشراوەکان داخڵببنە ناو خشتەى (T-Froshtn) . 
ئێمە ئەزانین هەردوو خشتەى (شمەک و فرۆشتن) هەندێک لە فیدەکانیان هاوبەشن . لێرەدا ئەبێت کارێک بکەین بۆئەوەى شمەکەکانى کە دەرفرۆشرێن ڕاستەوخۆ لە خشتەى (T-Shmak) ەوە بگوازرێنەوە بۆ خشتەى (T-Froshtn) ئەمیش بەنوسینى کۆد بۆ کۆمبۆ بۆکسى (CodeShmak) بەم شێوەیە ئەچینە بەشى نوسینى کۆد :
وێبچن | فرمان

کۆدى یەکەم  لە خانەى (After Update) دا ئەم کۆدە ئەنوسین :

Me.Shmak = Me![CodeShmak].Column(1)
Me.Nrx = Me![CodeShmak].Column(2)

دێڕی یەکەم واتا خانەى (Shmak) کە خۆى لە خشتەى (T-Froshtn) وەرگیراوە یەکسانى بکە بە خانەى (Shmak) کە لە کۆمبۆ بۆکسەکەدا هەیە کە بریتیە لە ستونى (1) .
دێڕى دووەم واتە خانەى (Nrx) کە خۆى لە خشتەى (T-Froshtn) وەرگیراوە یەکسانى بکە بە خانەى (Nrx) کە لە کۆمبۆ بۆکسەکەدا هەیە کە بریتیە لە ستونى (2) .

ئایا ئەم ستونانى چۆن دیارى ئەکرێن ؟
فۆڕمەکە ڕەن بکە و دواتر کلیک بکە لەسەهمى کۆمبۆبۆکسى (CodeShmak) ستونەکان دەر ئەکەون کە بەستونى ژمارە (سفر ، 1 ، 2 .....هتد) دەست پێ دەکات وەک لەم وێنەیە دەبینرێت 
وێبچن | فرمان

لە کۆدى دووەمدا (On Enter) دا ئەم کۆدە دەنوسین :
Me![CodeShmak].Requery


ئێستا دێین فۆرمى سەرەکى (Main) دروست دەکەین کە تیایدا دوگمەى نوێ و چاپ کردن و داخستن و بینینى شمەکى فرۆشراو هەیە .
فۆمێک بە قەبارەى گەورە لەسەر خشتەى (T-Main) دروست بکەو پاشان ئەم کارانەى لەسەر ئەنجام بدە  :
خانەى (ID , Code) بهێنە سەر فۆڕمەکە وە خانەى (Code) بشارەوە (Visible = No) .
دوگمەیەک دروست بکە بۆ ڕیکۆردى نوێ ) واتە بۆ کەسێکى تر حساب بکەیت .
دوگمەیەک دروست بکە بۆ چاپ کردن (دواتر باسى ئەکەم).
بە (Sub Form) فۆڕمى (Froshtn) بهێنە ناو ئەم فۆڕمە .
تێکست بۆکسێک دروست بکە بۆ نوسینى نرخى دۆلارى ئەمڕۆ ( بۆ گۆرنى دینار بۆ دۆلار) ناوى بنێ (Dolar)
تێکست بۆکسێکى تر بۆ (ژمارەى شمەکى کڕدراو) ئەم کۆدەى تیادا بنوسە :

=[Froshtn].[Form]![SumBr]

واتە چەند جۆر شمەکى کریبێت بەدانە هەمویان کردەکاتەوە .
تێکست بۆکسێکى تر بۆ (کۆى گشتى پارە بەدینار) واتە هەموو فرۆشراوەکان بەدینار حساب ئەکات وناوى بنێ (Total1) ئەم کۆدەى تیادا بنوسە :

=Froshtn.Form!Total

تێکست بۆکسێکى تر بۆ(کۆى گشتى پارە بەدۆلار) بۆ  گۆڕینى دینار بۆ دۆلار ئەم کۆدەى تیادا بنوسە :

=[Total1]/[Dolar]

واتە خانەى تۆتال 1 (کۆى گشتى پارە بەدینار) دابەشى خانەى دۆلار (نرخى دۆلاری ئەمڕۆ)

تێبینى : بۆئەوەى هەرکات ئەم پڕۆگرامەت کردەوە یەکسەر ڕیکۆردى نوێ بێت ئەم کۆدە لە (on open) لە فۆرمدا بنوسە :

Private Sub Form_Open(Cancel As Integer)
 DoCmd.GoToRecord , , acNewRec
 Me.Code.Value = Me.ID_Auto.Value




تێبینی : ئەم بابەتە لە لایەن بەڕێز (فرمان)ەوە ئامادەکراوە لە مەکۆکانی وێبچن بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوە : وێبچن | فرمان

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە