چۆنێتی گۆڕینی وشەی نهێنی پۆستی ئەلکترۆنی & بۆچی پێویستە بیگۆڕیت

گەورەترین هاكی جیمەیڵ + یاهوو + هۆتمەیڵ، ئاوتلوك، پێویستە بەکارهێنەران وشەی نهێنی بگۆڕن.

زیاتر لە ٢٧٠ ملیۆن هەژمار هاكکراوە کە ٢٤ ملیۆنیان جیمەڵە و ٣٣ ملیۆن بۆ هۆتمەیڵ و ٤٠ ملیۆن بۆ یاهوو و چەندینی تر. بۆ ئەوەی پارێزراوبیت ئامۆژگاریت دەکەین کە وشەی نهێنی پۆستی ئەلکترۆنیەکەت بگۆڕیت بەم شێوەیە.


گۆڕینی وشەی نهێنی جیمەیڵ
سەردانی myaccount.google.com بکە
Signing into Google هەڵبژێرە لە ژێر Sign-in & security
لە ژێر هەڵبژاردنی Password & sign-in کلیك لە Password بکە
بچۆرە ژورەوەی هەژمارەکەت
وشەی نهێنی نوێ بنووسە و کلیك لە Change password بکە







گۆڕینی وشەی نهێنی هۆتمەیڵ، ئاوتلوك
هەژمارەکەت بکەرەوە بە سەردانکردنت بۆ outlook.com
کلیك لە وێنۆچکەی ڕێکخستن بکە و Options هەڵبژێرە
لە ژێر Managing your account کلیك لە یەکەم هەڵبژاردن بکە
بڕۆ تابی Security & privacy
کلیك لە Change password بکە لەژێر Account security
مایکرۆسۆفت پێویستی بە دڵنیاییە بۆیە پۆستی ئەلکترۆنی دڵنیایی یان ژمارەی مۆبایلەکەت بنووسە و کلیك لە Send code بکە
کاتێك کۆدەکەت بەدەست گەیشت دەتوانیت وشەی نهێنی نوێ دابنێیت و کلیك لە Save بکە






گۆڕینی وشەی نهێنی یاهوو
هەژمارەکەت بکەرەوە لە ڕێگای login.yahoo.com
کلیك لە وێنۆچکەی ڕێکخستن بکە و Account info هەڵبژێرە
تابی Account security بکەرەوە
کلیك لە Change password بکە
وشەی نهێنی نوێ بنووسە و کلیك لە Continue بکە



چۆن وشەی نهێنی بەهێز دروستبکەم؟
بۆ ئەوەی پارێزراوبیت لە هاك خۆت بە دوور بگرە لەم جۆرە وشەی نهێنیانە QWERTY, 123456, 00000 یان دانانی هەمان وشەی نهێنی بۆ چەند تۆڕ و سایتێك.

بۆ ئەوەی وشەیەکی نهێنی بەهێزت هەبێت چەند ژمارە و پیتی گەورە و بچوك و هێما تێكەڵ بکە، بۆ نموونە Dk32lM>f
بۆ ئەوەی وشەی نهێنی تۆڕەکانت بیربێتەوە دەتوانیت بەشێکی کورت لە ناوەکەی تێكەڵ بکەیت لەگەڵ ژمارە و هێمادا بۆ نموونە وشەی نهێنی facebook بکەیت بە شتێك لەم جۆرە f/03A.C2e



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە