دۆزینەوەی مێژووی گەڕانت لە گۆگڵ!

ئەگەر دەتەوێت سەردانی سایتێك بکەیت کە پێشتر سەردانت کردوە بەڵام ناوەیەکیت بیرنیە ئەوە دەتوانیت بەم شێوەیە مێژوو سەرجەم گەڕانەکانت بدۆزیتەوە لە گۆگڵ.

ئەگەر تۆ لە ڕێگای کۆمپیوتەر یان مۆبایل Google Search ت بەکارهێناوە ئەوا دەتوانیت بەم شێوازە سەرجەم ئەو ماڵپەر و پەڕانە بدۆزیتەوە کە سەردانت کردووە تەنانەت ئەگەر ناوەکەشیت بیرنەمابێت.


  • پێویستە بە هەژماری گۆگڵ چوبیتە ژوورەوە ئنجا لە ئینتەرنێت بگەڕێیت تا سوود لەم خزمەتگوزاریە ببینیت.


1- سەردانی myaccount.google.com بکە.
کەمێك وەرە خوارەوە و کلیك لە Go to my Activity بکە.

2- کلیك لە Filter by date & product بکە

3- لە ژێر Filter by Google products گەڕان-Search دیاری بکە بۆ ئەوەی تەنها ئەنجامی گەڕانەکانت پێ پیشان بدات.

4- پاشان کلك لە وێنۆچکەی گەڕان بکە کە ڕەنگی شینە
جگە لە بینین و زانینی زانیاری لەسەر ئەو پێگانەی سەردانت کردووە تیایدا دەتوانیت سەرجەم ئەو پێگانە بسڕیتەوە کە سەردانت کردوون.




بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+